بە وێنە کوردستان ببینن لە 36هەمین ساڵیادی رووخانی رژیمی پاشایەتیدا
ARK

رێوڕەسمی
ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی ١٣٥٧ بە حوزووری سێ کەس لە
بەرپرسانی پایەبەرزی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە کوردستانی ئێران بەڕێوە
چوو.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سێ
کەس لە بەرپرسانی حکوومەتی لە رێوڕوسمی ٢٢ی رێبەنداندا لە شارەکانی
کرماشان، ورمێ و ئیلام قسەیان کردووە.
لەکرماشان فەرماندەی بەسیج
سەرکەوتنی شۆڕشی بە دوو رلە چاوەڕوانی وەسف کردووە و بەوتەی ئەو فەرماندەیە
نیزام لە سەرجەم بوارەکاندا سەرکەوتوو بووە.
ئیرنا لەزاری
محەممەدرەزا نەقدییەوە بڵاوی کردۆتەوە،" دەوڵەت ئەمریکا ئەمڕۆکە تووشی شکست
بووە بە چەشنێک کە ١٧ هەزار ملیارد دۆلار قەرزدارە و هەر رۆژەش زیاتر لە ٢
ملیارد دۆلار بە قەرزەکەی زیاد دەبێت".

ئەو
وینانەی کە بڵاو بوونەتەوە ئامەژ بە بەشداریی کەمی هاوولاتییان و حوزووری
بەرچاوی هێزە ئەمنیەکان و پێرزسونێلی ئیدارە حکوومییەکان دەکەن
لە ورمێ رێوڕەسمێک بەو بۆنەیەوە بەڕێوە چووە و تێیدا راوێژکاریی نیزامیی عەلی خامنەیی رێبەری ئێران قسەی کردووە.
دانوستانە
ناوکییەکان ئەو مژارە بووە کە رەحیم سەفەوی ئاماژەی پێکردووە و وتوویەتی:
"ئەو راستییەکی حاشا هەڵنەگرە کە هێزی ئەمریکا وەکوو جاران نەماوە و رێژیمی
سەهیونیزمیش بەرەو نەمان دەچێت و داهاتووی ئیی فەلەستینییەکانە".
لە ئیلامیش سەرۆکی ئەنجومەنی شاری تاران حوزووری هەبووە و بەشداریی لە رێوڕەسمی ٢٢ی رێبەنداندا کردووە.
مێهدی
چەمران وتوویەتی: ئەمڕۆکە لە جیهاندا ئیدی هیچ کەس بە دوای فیلسووفەکانی
وەکوو مارکس و ئادەم ئیسمیتەوە نیە و ئێمە شایەتی پەیامی رێبەری ئێرانین و
ئەو پەیامە هەستێکی تایبەتی لەنێو لاوەکانی جیهاندا دروست کردووە.
هەواڵنێرانی
کوردپا لەشارەکانی کوردستانی ئێرانەوە رایانگەیاند، وێنە و گرتە
ڤیدیۆییەکان دەرخەری ئەو راستییەن کە رێوڕەسمی رۆژی رابردوو لەگەڵ پێشوازی
نەکردنی خەڵک بەرەوڕوو بۆتەوە و بە بەراورد لەگەڵ ساڵەکانی پیشوو زۆر
کەمڕەنگ بووە.
یەکێک لە شایەتحاڵان باسی لەوە کردووە، زۆربەی
بەشدارانی رێوڕەسمی٢٢ی رێبەندان لەکرماشان لە خەڵکی ناخۆجێی و کەسانی
نیزامی بوون و خەڵکی فەرمانبەریش لە خۆپیشاندانەکەدا بەرچاو دەکەوتن.
قوتابخانەکانیش
وەکوو ساڵەکانی پێشوو پێیان راگەیەندرابوو کە دەبێ بەشدار بن و پێویستیشە
هەر قوتابییەک پلاکاردی تایبەتی بە رۆژی ٢٢ی رێبەندانی بەدەستەوە بێت.
ئەمرۆ
پێنجشەممەش ناوەندە حکوومەتییەکان بە نوێنەرایەتی خەڵک ئەو خۆپیشاندانەیان
بە " سەروەری دەسەڵات، بەیعەت لەگەڵ رێبەریی و دەربڕینی رق و تووڕەیی لە
ئیستکباری جیهانی" وەسف کردووە.
کرماشان
ورمێ
سنە
ئیلام
ئابدانان
ئەیوانی رۆژئاوا
پاوه
بانه
بۆکان
پیرانشهر
سرپل زهاب
سەقز
سەڵماس
سەحنه
گیلانی رۆژئاوا
مەریوان
مەهاباد
مێهران
بیجار
جوانرود
دیواندره
سەوڵاوا
نەغەدە
