سامان نەسیم زیندانیی لاوی کورد لەسێدارە درا
ARK
"سامان نەسیم" زیندانی سیاسیی کورد، ئەمڕۆ و پاش هەوڵ و داواکارییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان لەسەر لابردنی سزای سێدارەی ناوبراو، بەدستی جەللادانی کۆماری ئیسلامی لەسێدارە درا.
"سامان نەسیم" یەک لەو ٥ زیندانییە چارەنووس نادیارەی کوردن کە کەوتوونەتە ژووری تاکە کەسی و چاوەڕوانی بەڕێوەچوونی سزاکەیانن.
شایانی باسە بە هۆی ئەوەوە شەڕێکی قورس لە ناوچەکەدا لە ئارادایە و ئێران لەم دۆخەدا بە ئاژاوەنانەوە کێشەی زۆری بۆ وڵاتانی ناوچەکە و زلهێزەکان دروست کردوە، کۆمەڵە کێشەیەکی ناوخۆیی ئەوڕۆ لە لایەن ناوەندە جیهانی و وڵاتانی گەورەوە سەرپۆشیان لەسەر دانراوە.
شایانی باسە کە لایەنە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەو بێدەنگی و تەسلیم بوونە سیاسییەی خۆیان سەلماندوویانە کە نابێت چیتر بەو شێوەیەی رابردوو لەگەڵ کۆماری ئیسلامی هەڵسوکەوت بکرێت.
پێویستە شەڕێکی قورسی چەکداری و جدی بۆ ئازادکردنی رۆژهەڵاتی کوردستان دەست پێبکرێتەوە.
"ئەرتەشی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان" وێڕای سەرەخۆشی لە کۆمەڵگای ئازارچەشتووی رۆژهەڵاتی کوردستان، پەیمان دەدات کە تۆڵەی رۆڵەکانی کورد لە کۆماری ئیسلامی بکاتەوە.