ش | ی | د | س | چ | پ | ج |
1 | ||||||
2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 |
9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 |
16 | 17 | 18 | 19 | 20 | 21 | 22 |
23 | 24 | 25 | 26 | 27 | 28 | 29 |
خومەینی بە مردووییش شەڕ لە عێراق هەڵدەگیرسێنێ
ARK
له‌سه‌ر ناونانی شه‌قامێکی شاری نه‌جه‌ف به‌ناوی (خومه‌ینی)ه‌وه، عیراقییه‌کان بیروڕای جیاوازیان هه‌یه.
به‌پێی هه‌واڵێکی سایتی ئیلاف، هه‌ندێک له عیراقییه‌کان پێیانوایه ئاساییه ئه‌و ناوه له شه‌قامێکی شاری نه‌جه‌ف بنرێت، چونکه خومه‌ینی کوڕی شاره‌که‌یه و پێشتر تیایدا ژیاوه، له‌به‌رانبه‌ریشدا هه‌ندێکی دیکه ده‌ڵێن ئه‌و کاره نانه‌وه‌ی دووبه‌ره‌کیی تایه‌فی و سوکایه‌تییه به خوێنی ئه‌و عیراقییانه‌ی له جه‌نگی عیراق – ئێران کوژران.
له 5ی ئابی ساڵی رابردوو، ئه‌نجومه‌نی ناوخۆیی قه‌زای ناوه‌ندی نه‌جه‌ف ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر ناونانی شه‌قامی فڕۆکه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف به‌ناوی (خومه‌ینی) و بڕیاریشیدا وێنه‌که‌ی رابه‌ری پێشووی شوڕشی ئیسلامیی ئێران له‌و شه‌قامه هه‌ڵبواسرێت که به‌پێی هه‌واڵه‌که، شه‌قامێکی پشتگوێخراو بووه.
سایتی ئیلاف به‌شێک له‌و توانج و جریووانه‌ی بڵاوکردووه‌ته‌وه که له تۆڕه کۆمه‌ڵاتییه‌کان رای جیاوازی خوڵقاندووه، یه‌کێک له‌و عیراقییانه وتویه‌تی که خومه‌ینی جێی شانازییه و هه‌ر ئه‌و بوو که وتی ئه‌مه‌ریکا شه‌یتانی گه‌وره‌یه.
یه‌کێکی دیکه‌ش ده‌ڵێت: "بۆچی رقتان له خومه‌ینییه، هه‌ر ئه‌و بوو که حکومه‌تێکی شیعه‌ی دامه‌زران و باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیلی گۆڕی به باڵیۆزخانه‌ی فه‌له‌ستین."
له به‌رانبه‌ریشدا، عیراقییه‌کی دیکه وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه و نوسیویه‌تی :"رقمان له که‌س نییه، به‌ڵام خومه‌ینی پێشکه‌ش به ئێرانییه‌کان خۆیان بێت نه‌ک عیراقییه‌کان، ئه‌رێ هه‌رگیز بینیووتانه، شوێنێک، شه‌قامێک، خوێندنگایه‌ک له ئێران ناوی که‌سایه‌تی یان زانایه‌کی عیراقی لێ بنرێت؟ ئه‌مه هه‌قی به سوننه و شیعه‌وه نییه، به‌ڵام وادیاره پاشکۆیه‌تی بۆ ئێران هه‌ر به‌رده‌وامه."
یه‌کێکی دیکه‌ش ده‌ڵێت: "له عیراق شه‌قامی پشتگوێخراو زۆره، ئه‌ی ناوی چی له‌وانه ده‌نێن؟ شه‌قامی فه‌له‌ستین ده‌که‌ن به شه‌قامی نه‌جاتی؟ روبه‌یعی ده‌که‌ن به ئه‌سفه‌هانی؟ شه‌قامی ره‌شید ده‌بێت به ره‌فسنجانی؟ و موته‌نه‌بیش ده‌بێت به شه‌قامی تاران؟ به‌داخه‌وه ئه‌م وڵاته هیچی به‌سه‌ر هیچه‌وه نه‌ما که رۆژانێک وڵاتی ئازادیخوازان بوو.