کتێب سوتاندنی داعش بەردەوامە

کتێب سوتاندنی داعش بەردەوامە


ARK

ئه‌ندامیَکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار به‌ تۆڕی میدیایی عیراقی راگه‌یاند: "چه‌ته‌کانی رێکخراوی‌ تیرۆریستی داعش هه‌زاره‌ها کتێبی رۆشنبیری و ئه‌ده‌بی و زانستی ده‌گمه‌نی کتێبخانه‌ مه‌رکه‌زییه‌کانی پارێزگاکه‌یان سوتاندووه‌".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا که‌ زۆربه‌ی ئه‌و کتێبخانانه‌ی به‌ر ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی داعش که‌وتوون، ده‌که‌ونه‌ ناحیه ‌و قه‌زاکانی ژێر ده‌ستی ئه‌و گروپه‌ تیرۆریستییه‌وه‌.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ نه‌عیم عگود شێخی هۆزی ئه‌لبو نه‌مر جه‌ختیکرده‌وه‌ که‌ گروپه‌کانی داعش نزیکه‌ی 100 هه‌زار کتێبی کتێبخانه ‌و دامه‌زراوه‌ حکومییه‌کانی سه‌ر به‌ پارێزگای ئه‌نباریان سوتاندووه ‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا که‌ ئه‌و گروپه‌ "له‌به‌های گرانی میراتی رۆشنبیری و کولتووری و شارستانی تێناگات".

نظرات 0 + ارسال نظر
امکان ثبت نظر جدید برای این مطلب وجود ندارد.