ئامریکا و بریتانیا چەند ملیارد سیمکارت - یان هاک کردوە

ئامریکا و بریتانیا چەند ملیارد سیمکارت - یان هاک کردوە


ARK

 

بە پێی راپۆرتێکی رۆیتەرز، ئامریکا و بریتانیا توانیویانە گەورەترین کۆمپانیای دروستکەری سیمکارتی جیهان هاک بکەن و بەم شێوەیەش دەستیان گەیشتوە بە ئیمێڵ و نامە و قسە و وتووێژی ملیاردها کەس لە سەرنسەری جیهان.

لەم نێوانەدا رۆیتەرز نووسیویەتی، وڵاتی ئێران یەکێک لە وڵاتانی خاوەن بایەخ بوە کە لە بارەی بەهای زانیارییە ئەمنییەکانەوە بۆ کاری جاسووسی لەبەرچاو گیراوە.

لە راپۆرتەکەدا هاتوە کە سیمکارتە دروستکراوەکانی کۆمپانیای فەرانسی - هۆڵەندی "گماڵتۆ" هاک کراون و بەمەش زەرەرێکی زۆر لەم کۆمپانیایە کەوتوە. 
تۆڕەکانی بێ تێل - ی وڵاتانی وەک ئێران و ئەفغانستان و یەمەن وەک تۆڕەکانی خاوەن زانیاریی بەرز و پڕ بایەخ دادەنرێن لە ئاستی جیهاندا و ئەم دوو وڵاتەش لەم ماوەدا دەستیان بە نهێنییەکانی ئەم وڵاتانە گەیشتوە.
کۆمپانیای ناوبراو کە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی هاککرانی ئەکاونتی سەرەکیی خۆی، بە ملیاردها دۆلار زەرەری بەرکەوتوە و پشکەکانی لە بازاڕدا ١٠% شکاوە، ڕایگەیاندوە کە لەم بارەوە و بۆ پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە دەست دەکات بە لێکۆڵینەوەی ورد.
گوایە ئەم کارە جاسووسیە لە ساڵی ٢٠١٠ وە دەستی پێکردوە بە مەبەستی کۆکردنەوەی زانیاریی ورد لەسەر چالاکییە تیرۆریستییەکان لە سەرانسەری جیهاندا.

نظرات 0 + ارسال نظر
امکان ثبت نظر جدید برای این مطلب وجود ندارد.