ش | ی | د | س | چ | پ | ج |
1 | ||||||
2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 |
9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 |
16 | 17 | 18 | 19 | 20 | 21 | 22 |
23 | 24 | 25 | 26 | 27 | 28 | 29 |
زبڵەکانی ئورووپا کۆدەکرێنەوە و دەنێردرێن بۆ ناو داعش بۆ شەڕی کورد!
ARK
ئورووپا و ئامریکا و وڵاتە پێشکەووەکان لە پاش هەزاران کارەسات، تازە دێنە دەنگ.
دەزگای هەواڵگری دانیمارک (PET) رایگەیاند، گەڕانەوەی ژمارەیەک لە هاووڵاتییەکانی، کە مسوڵمانی تووندڕەون و لە ریزی داعشدا دەجەنگان، وڵاتەکەیانی رووبەڕووی هەڕەشەیەکی گەورە کردووەتەوە. دەزگای هەواڵگری دانیمارکی ئاماژەی بەوەکردووە، کە 16 کەس لەوانە لە شەڕەکاندا کوژراون و هەروەها نیوەی ئەو ژمارەیەی کە چوونەتە سووریا و عێراق، ئێستا گەڕاونەتەوە دانیمارک.
دێمۆکراسیی ئورووپا و گەڕانەوەی خەڵکانێک بۆ چەرخی بەستەڵەک:
پاش ئەوەی هەزاران کۆمەڵکوژی لە سەد ساڵی رابردوودا لە کوردکرا و هاواری مافخوراویی خۆی بە هەموو شوێنێک گەیاند و بە هیچ نەگەیشت، ئێستا ئورووپای دێمۆکرات و پێشکەوتوو کە لە ناو هێلانە نەرم و ئارامەکەی خۆیدا تووشی سەرسوڕمان بوون و کێشەکان هێدی هێدی بەرۆکی خۆیانی گرتەوە، تازە دەیانەوێ بە قسەی کورد بکەن و پێش بە فراوانخوازیی جیهادییەکان بگرن.
ئەمە دووکەڵی ئەو نەزانکاری و گێلایەتییە بوو کە رۆژئاوا لە رابردوودا ئەنجامی داوە.
لە رابردوودا هەوڵی ئیسلامیزەبوونی ئورووپا بە پیلانی دەزگا هەواڵگرییەکان و یارمەتی سەعود و ئێران، پێشی پێنەگیرا و لە ئێستادا بە داننانی خۆیان و بە پێی لێدوانی بەرپرسانی دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا دوای لیکۆڵینەوە لە ژمارەی چەکدارە بیانییەکانی نێو ریزەکانی داعش لە عێراق و سووریا ئاشکرایان کرد، کە نزیکەی ٢٠ هەزار چەکداری بیانی لەنێو داعشدان.
ئەمانە هەر ئەوانە بوون کە لەژێر چەتری دێمۆکراسیی ئەواندا گەڕانەوە بۆ چاخی بەستەڵەک و تێنەگەیشتن تا ئەو کاتەی بەرۆکی خۆیانی گرتوە.
مانوێل ڤالس سهرۆک وهزیرانی فهڕهنسا رایگهیاند: پێویسته لهسهر دهزگاکانی دهوڵهت له رێگهی یاساو پۆلیس و دهزگای ههواڵگرییهوه گوتاری ئیخوان موسولمین لهناو ببهن له فهڕهنسا".
ڤالس وتیشی: "پێویسته (فیکری) سهلهفییهت لهگهڕهکه (ههژار نشینهکان)ی فهڕهنسا لهناو ببهین."
ئیتر نازانم کەی پێش بە پەرەگرتنی هەژمونی باوکی داعشی جیهانی واتە ئێرن دەگرن کە هەر ئێستا لە ئیتالیادا هەزاران کەسی زانکۆچووی کردووە بە توندڕەوی شیعە و لە کۆنگرەی دوایینیاندا کە 50 هەزار کەسیان بۆ ئێران دەعوەتکردبوو و هاتبوون بۆ زیارەتی خەلیفەی شیعەی جیهانی:خامنەیی، دەرکەوت کە ئەمانە زۆر پێشکەوتنیان بەدەست هێناوە لە ناوەندەکانی دێمۆکراسیی رۆژئاواییدا.
بۆیە دەبێ جیهان وریا بێت کە داعشە مەترسیدارەکە تەنیا کۆماری ئیسلامییە و بەس.