داعش به‌نیازی گۆڕینی قورئانی پیرۆز و رووخاندنی که‌عبه‌یه
ARK
رێکخراوی تیرۆریستیی داعش ده‌ڵێت: قورئانی پیرۆز تێکدراوه له‌لایه‌ن چه‌ند پیاوێکی ئاینییه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایه‌فه‌ی کافر نووسراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌شده‌که‌ن، که هه‌ندێک له‌سوره‌ته‌کانی ئه‌و کتێبه ئاسمانییه ده‌سڕنه‌وه، له‌وانه سوره‌تی ئه‌لکافرون.
دوای هه‌ڵدانه‌وه گۆڕه‌کان و رووخاندنی که‌نیسه و تێکدانی گومه‌ز و شوێنه ئاینییه‌کانی هاوڵان و پێغه‌مبه‌ران، ئێستا داعش به‌نیازه قورئانی پیرۆز بگۆڕێت و بیانووشیان بۆ ئەو کاره‌یان ئه‌وه‌یه که هه‌ندێک له‌ئایه‌ت و سوره‌ته‌کان "هه‌ڵگه‌ڕێنراونه‌ته‌وه و ناڕاستن".
به‌پێی به‌هانه‌کانی داعش بۆ دووباره نووسینه‌وه‌ی قورئان، ئه‌و کتێبه ئاسمانییه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایفه‌ی مه‌سیحی و شیعه‌کان نووسراوه‌ته‌وه.
که‌ناڵی ئافاق بڵاویکرده‌وه، رێکخراوی ئتیرۆریستیی داعش له‌هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی سووره‌تی (الکافرون)دایه به‌و ئایه‌تانه‌شه‌وه که باس له پاکبوونه‌وه ده‌که‌ن.
رۆژنامه‌ی (ئیدینلیک ده‌یلی) تورکیش لای خۆیه‌وه نووسیوێتی: داعش ده‌یه‌وێت سووره‌ت و ئایه‌ته‌کانی قورئان بگۆڕێت و سوره‌تی الکافرون لابه‌رێت.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌که، داعش ده‌یه‌وێت ئایه‌تی ژماره 33 له‌سوره‌تی ئه‌حزاب لابه‌رێت که ده‌ڵێت: "إنما یرید الله لیذهب عنکم الرجس أهل البیت ویطهرکم تطهیرًا" بۆ ئه‌مه‌ش داعش ده‌یه‌وێت چه‌ند گۆڕانکارییه‌ک له‌و ئایه‌ته‌دا بکات.
لای خۆیه‌وه تۆڕی فۆکس نیوز بڵاویکرده‌وه، داعش ده‌یه‌وێت که‌عبه‌ی موسڵمانان بڕوخێنێت ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ی جیهادییه‌کی رێکخراوی تیرۆریستی داعش نووسیبووی له تویته‌ری خۆی "ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی پێی راگه‌یاندووه، که ده‌بێت که‌عبه بڕوخێنرێت، چونکه حاجییه‌کان له‌وێ عیباده‌ت ناکه‌ن، به‌ڵکو به‌ردێک ده‌په‌رستن".