کوژرانی فەرماندەیەکی ئیتلاعاتى ئێران بە دەستی داعش

سامەڕا: فەرماندەیەکی ئیتلاعاتى ئێران لە شەڕی داعشدا کوژرا

 
ARK
محەممەد رەزا حوسەینی


بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنبا، محەممەد رەزا حوسەینی, یاریدەدەری هەواڵگری فەیلەقی نەسری پێنجی ئێران، لە کاتی پێکدادانەکانی دوێنێ شەممە لە گەڵ چەکدارانی داعش لەشاری سامەڕا کوژراوە.

بەگوێرەی هەواڵەکەی ئاژانسی ئەنبا، حوسەینی کەمئەندام بووە، لە ئەنجامی بەشداریکردنی لە شەڕی  هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران لە هەشتاکانی سەدەی رابردوو.
لە ماوەی رابردووشدا، چەندین بەرپرسی سەربازی ئێران لە عێراق، لە شەڕو پێکدادانەکانیان لەگەڵ چەکدارانی داعش کوژراون.

نظرات 0 + ارسال نظر
امکان ثبت نظر جدید برای این مطلب وجود ندارد.