ئەگەری لەسێدارەدانی 2 زیندانی سیاسیی کورد لەئارادایە
ARK
رێکخراوی
لێبوردنی نێودە
وڵەتی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لەئەگەری جێبەجێکردنی
حوکمی سێدارەی سامان نەسیم زیندانی سیاسیی کورد لە گرتووخانەی
ورمێنیگەرانی دەربڕیوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی
هەواڵدەریی کوردپا، رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەکدا
سەبارەت بە ئەگەری لە سێدارەدانی حوکمی سێدارەی سامان نەسیم پەرچەکرداری
نیشان داوە و لە بەیاننامەکەدا هاتووە، بە مەبەستی پێشگری لە جێبەجێکرانی
ئەو حوکمە داواکارین کە هەر کەس و لایەنێک بە پێی تواناکانی خۆی هەوڵەکانی
خۆی وەگەڕ بخات.
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لەبەیاننامەکەدا باسی
لەوە کردووە، سامان نەسیم زیندانی سیاسیی کورد لەکاتێکدا دەستبەسەر کراوە
کە تەمەنی کەمتر لە ١٨ ساڵ بووە و حوکمی سێدارەی بۆ بڕاوەتەوە، ئەو
هاووڵاتییە کوردە لە ساڵی ٢٠١١دا لە دادگادا دانی بەوەدا ناوە کە تەقەی
لەهێزەکانی سوپای پاسداران کردووە و وتوویەتی ئەو تەقە کردنە هەوایی بووە و
لە ژێر ئەشکەنجەدا ناچار کراوە دان بە تاوانەکەیدا بنێت، نەسیم باسی لەوەش
کردووە" من لە بوونی پارێزەر بێبەری کراوم و لەماوەی دەستبەسەریشمدا لە
گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعات بە بەردەوامی بە شێوەی سەراوبن هەڵواسراوم.
داواکارییەکانی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی:
ـ
پێویستە بەرپرسان بەڵێنی راگرتنی حوکمی سێدارەی سامان نەسیم بە
هاووڵاتییان بدەن و دواتر لە دادگایەکی دادپەروەرانەدا لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا
بکرێ.
ـ پێویستە ئێران بزانێکە هەر دوو رێکەوتنامەی مافە مەدەنی و
سیاسیەکانی منداڵانی واژۆ کردووە و دەبێلەو بوارەدا کەسانی خوار تەمەن ١٨
ساڵ بەپێی ئەو رێکەوتنامەیە هەڵسوکەوتیان لەگەڵدا بکرێت.
ـ داوا لە
بەرپرسان بکرێکە پێداچوونەوە بە دۆسیەی ئاغای نەسیمدا بکرێو هەروەها
لەسەر وتەکانی ناوبراو سەبارەت بەوەی کە لەژێر ئەشکەنجەدا دانی بە
تۆمەتەکەیدا ناوە لێکۆڵینەوە بکرێت.
ئەو رێکخراوەیە داوای لە
هاونیشتمان کردووە کە داواکارییەکانی خۆیان هەتا رێکەوتی ٢٠ی مارس پێشکەش
بە عەلی خامنەیی، سادق لاریجانی و حەسەن روحانی بکەن.
سامان نەسیم
کوڕی فایەق، لەهاوینی ١٣٩٠ کاتێک کە تەمەنی کەمتر لە ١٨ ساڵ بوو لەلایەن
هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و دواتر لە دادگای ئینقلابی شاری مەهاباد
بە تۆمەتی " موحاربە و ئەندامیەتی لە حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی
ئێران"دا بە سێدارە حوکم درا و دوای پشتڕاستکردنەوەی حوکمەکەی لەلایەن
دادگای پێداچوونەوەی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا، هەنووکە لە بەندی ١٢
زیندانی ورمێلە دەستبەسەریدایە.
بڕینەوەی حوکمی سێدارە بۆ ئەو
هاووڵاتییە کوردەی خەڵکی مەریوان لەحاڵێکدایە کە لەکاتی دادگایی کردنیدا
تەمەنی یاسای خۆی تێپەڕ نەکردبوو.
دادگای
ئینقلابی شاری
ئەهواز حوکمی لەسێدارەدانی بۆ زیندانییەکی کورد بڕییەوەو
هەنووکە مەترسیی بەرێوەچوونی ئەو حوکمە بە دوور لە چاوەڕوانی نییە.
بەپێی
راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لاویکی کوردی خەلکی شاریستانی ورمێ
بەناوی سیداد ئەرجومەندی و کوڕی لەتیف، کە لە زیندانی شاری ئەهواز لە
دەستبەسەریدایە، لە بەرەبەری لەسێدارە دراندایە.
ناوبراو لەلایەن دادگای ئینقلابەوە بە "بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان" تۆمەتبار کراوە.
پاریزەرێکی
کورد، کە سەبارەت بە دۆسیەیی سیداد چۆتە شاری ئەهواز، لە زاری بنەماڵەی
ناوبراوەوە رایگەیاند؛ رۆژی داهاتوو رێکەوتی ٢٠ی رێبەندان کوڕەکەیان
لەسێدارە ئەدرێت.سیداد ئەرجومەندی،کوڕی لەتیف و خەلکی شاریستانی ورمێ
مەسعوود
شەمس نەژاد لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک وێرای ئاماژە کردن بەم مەسەلەیە،
داوای لە بەرپرسانی دەزگای دادوەری کردووە کە حوکمی لەسێدارەدانەکان
رابگرن.
ئەو پاریزەرە کوردە "هەژاری و بێکاری"ی بە هۆکاری
تووشبوونی سیداد ئەرجومەندی بە پرسی ماددە هۆشبەرەکان لە قەڵەم داوەو
رایگەیاندووە؛ ئەگەر رێگە چارەیەک بۆ بێکاریی لاوان نەدۆزرێتەوە، "دۆخەکە
لەمەش خراپتر دەبێت".
حکوومەتی ئیسلامی بە پێی حەشیمەتی ئەو وڵاتە،
بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی سەرتاسەری جیهان زۆرترین ئاماری لەسێدارەدانی
تێدا بەڕێوە دەچێت و زۆربەی کەسانی لەسێدارە دراو لە پەویەندی لەگەڵ ماددە
هۆشبەرەکاندا حوکمی لەسێدارە درانیان بۆ بڕاوەتەوە.
لە نزیک بە
تێکڕای حاڵەتەکاندا، هاووڵاتییان بە شێوەیەکی ناعادڵانە و بەبێ هیچ چەشنە
چاوخشاندندەوە و پێداچوونەەیەک بە دۆسیەکەیاندا، حوکمی لەسێدارەدانەکانی
بەرێوە چووە.