ش | ی | د | س | چ | پ | ج |
1 | ||||||
2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 |
9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 |
16 | 17 | 18 | 19 | 20 | 21 | 22 |
23 | 24 | 25 | 26 | 27 | 28 | 29 |
پاش ئه‌وه‌ی حوسیه‌کان
کۆنترۆڵی یه‌مه‌نیان گرته‌ده‌ست بڕیاریاندا، ڕاگه‌یاندنی ده‌ستوری
بکه‌ن‌و په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه، ئه‌وه‌ش ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی
نێوده‌وڵه‌تی نیگه‌رانکرد‌و ڕێوشوێن به‌رامبه‌ر حوسیه‌کان ده‌گرێته‌به‌ر.
به‌گوێره‌ی
به‌یاننامه‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به‌ڕێکخراوی
نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان، سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر یه‌مه‌ندا
له‌لایه‌ن حوسیه‌کانه‌وه، جێگه‌ی نیگه‌رانیه‌و قبوڵ ناکرێت، بۆیه
پێویسته لایه‌نه‌کان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆ‌و پابه‌ندبن
به‌ده‌ستپێشخه‌ریه‌که‌ی وڵاتانی که‌نداو.
(جی لو) نوێنه‌ری
کۆماری چین له‌ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌و سه‌رۆکی ئێستای ئه‌نجومه‌نه‌که
ئاماژه‌ی به‌وه‌کردوه، ئه‌گه‌ر حوسیه‌کان بیانه‌وێت به‌زه‌بری هێز
ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌سه‌ر یه‌مه‌ندا بسه‌پێنن، ئه‌وا ئه‌نجومه‌نی
ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ناچارده‌بێت، ڕێوشوێنی پێویست له‌به‌رامبه‌ر
حوسیه‌کان بگرێته‌به‌ر، وتیشی:"ئه‌گه‌ر ڕاسته‌وخۆ ده‌ست به‌دانوستان‌و
گفتوگۆ نه‌کرێت له‌نێوان پێکهاته‌کاندا‌و حوسیه‌کان ده‌سه‌ڵاتی خۆیان
بسه‌پێنن، ئه‌وا کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی سزا به‌سه‌ر یه‌مه‌ندا
ده‌سه‌پێنێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، دۆخی یه‌مه‌ن به‌ره‌و
خراپبونی ته‌واو هه‌نگاو ده‌نێت، بۆیه ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هه‌ر
ڕێوشوێنێک پێویست بێت ده‌یگرێته‌به‌ر، به‌ئامانجی به‌رگرتن
له‌سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژی‌و قوڵبونه‌وه‌ی کێشه‌کان.
بڕیاریشه
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی
کۆبونه‌وه‌یه‌ک سازبکات، که تایبه‌ت ده‌بێت به‌دۆخی یه‌مه‌ن.
-----------------------------------------------------------------
و: سالح ڕه‌حمان