ش | ی | د | س | چ | پ | ج |
1 | ||||||
2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 |
9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 |
16 | 17 | 18 | 19 | 20 | 21 | 22 |
23 | 24 | 25 | 26 | 27 | 28 | 29 |
بەدواداچون بۆ گەندەڵیی کاتی مالیکی دەکرێت
بڕیاره لیژنه‌ی ده‌ستپاکی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌دواداچون بۆ دیارنه‌مان‌و به‌هه‌ده‌ردانی پاره‌ی عێراق بکات.
له‌ماوه‌ی
سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی عێراق له‌لایه‌ن (نوری مالکی) یه‌وه، بڕێکی
زۆر پاره‌ی عێراق به‌هه‌ده‌ر دراوه یان دیارنه‌ماوه.
(ڕێبوار
ته‌ها) ئه‌ندامی لیژنه‌ی ده‌ستپاکی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
به NNA ڕاگه‌یاند، چه‌ند لیژنه‌یه‌کیان پێک هێناوه بۆ به‌دواداچون له‌و
پارانه‌ی له‌سه‌رده‌می نوری مالکی‌دا دیارنه‌ماون.
ڕونیشیکرده‌وه،
زیاتر له (چوارهه‌زار) پرۆژه‌ی جۆراوجۆر بودجه‌ی زۆریان بۆ
ته‌رخانکراوه‌و هیچیشیان ته‌واو نه‌کراون‌و به‌شێکیشیان پرۆژه‌ی وه‌همین.
ئه‌ندامه‌که‌ی
لیژنه‌ی ده‌سپاکی ڕونیشیکرده‌وه، جگه له‌و پاره‌زۆرانه‌ی له پرۆژه
وه‌همیه‌کاندا دیارنه‌ماون، بڕێکی زۆر پاره‌ش له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک
به‌رپرسی حکومه‌تی ئه‌وکاته‌ی عێراق، براوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم،
بۆیه لیژنه‌ی تایبه‌تیان بۆ پێکده‌هێنن و به‌جدی به‌دواداچونی
بۆده‌که‌ن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌وه‌زاره‌تی دارایی
عێراقه‌وه بڵاو کراونه‌ته‌وه، ئه‌و پارانه‌ی له‌سه‌رده‌می نوری
مالکی‌دا دیارنه‌ماون، له‌نێوان (9-12) ملیار دۆلاردایه.